ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لەهەرێم: 14 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 254 توشبوی نوێ تۆماركران
  2020-07-12       597       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ارابردودا 254 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 14 توشبوش گیانیان لەدەستداوەو 84 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

 بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 298 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 254 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: 85 هەولێر، 55 سلێمانی، 71 گەرمیان، 15 راپەڕین، 10 دهۆك، 18 هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 84 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 68 هەولێر، 5 گەرمیان، 6 دهۆك، 5 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 14 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 5 هەولێر، 5 سلێمانی، 4 گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە نۆ هەزارو 455 توشبو: 2373 هەولێر، 6515 سلێمانی، 285 دهۆك، 282 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە سێ هەزارو 378 كەس: 1597 هەولێر، 1449 سلێمانی، 190 دهۆك، 142 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا پێنج هەزارو 751 توشبو لە نەخۆشخانەكانن: 722 هەولێر، 4798 سلێمانی، 95 دهۆك، 136 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 326 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 54 هەولێر، 268 سلێمانی، 4 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە...



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×