خامنەیی: حەشدی شەعبی نیعمەتێكە بۆ عێراقییەكان
  2020-07-22       447       

رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە لەکوژرانی قاسم سولەیمانی لە ئەمریكا دەكات، داواش لە مستەفا كازمی دەكات پارێزگاری لە حەشدی شەعبی بكات و دەڵێت: ئەو هێزە نیعمەتێكە بۆ عێراقییەكان.


ئاوينه‌: ئەمڕۆ ٢١-٧-٢٠٢٠، لەمیانەی سەردانە فەرمییەكەیدا بۆ ئێران و دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەردانی عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی كرد.

بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، لە دیدارێكدا خامنەیی ستایشی رۆڵی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق كردو بە كازمی راگەیاندووە، ئەو هێزە نیعمەتێكە بۆ عێراق و دەبێ بیپارێزن.

رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، هۆشداری داوەتە كازمی لە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و وتی، ” ئەمریكا بەدوای پشێویدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بیانووی دەستوەردان بدۆزێتەوە، مانەوەی هێزەكانیشیان لەعێراق ئاڵۆزییەكان زیاتر دەكات و پێشبینی دەركردنیان دەكەین.

عەلی خامنەیی هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی لە ئەمریكا كردو رایگەیاند: زەبرێكی هاوشێوەیان لێدەدەین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×