حکومەتی ئەڵمانیا ژمارەیەک لەو منداڵە پەنابەرانەی كە بێ كەسوكارن لە وڵاتی یۆنانەوە دەباتە وڵاتەكەی.
ئاوێنە، زریان محەمەد: دەشتی جەمال، سکرتێری فدراسێۆنی پەنابەران بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"نوێنەرمان لە وڵاتی یۆنان پێی ڕاگەیاندین وڵاتانی ئەوروپی چەند مانگێك پێش ئێستا بڕیاریاندا (١٥٠٠) منداڵی پەنابەری بێسەرپەرشت لە یۆنان وەربگرن لە کۆی (٥٠٠٠)منداڵی بێسەرپەرشت کە زۆربەیان لە کەمپەکانی دورگەکانی یۆنان لە ژیانێکی سەختدا دەژین".
هەروەها وتی"وڵاتی ئەڵمانیا یەکەم وڵاتە کە بەردەوام ئەو منداڵانە وەردەگرێت و دەیانبات بۆ ئەڵمانیا."
رۆژی 30ی ئەم مانگە 90 منداڵی بێسەرپەرشت بەڕێكران بۆ ئەڵمانیا.
ئاماژەی بەوەشدا هەریەك لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا بڕیارێکی تریان دا بە وەرگرتنی ئەو منداڵە پەنابەرانەی نەخۆشن لە یۆنان بەتەواوی ئەندامانی خێزانەکانیانەوە.