تەندروستی عێراق: توشبون بە کۆرۆنا زیادیکردووە
  2020-08-01       443       

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 1ی ئاب، زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بە زەنگی ئاگادارکردنەوە وەسفکرد و هۆکارەکەی بە پابەندنەبوونی هاوڵاتیان دانا، داواشی کرد پێشێلکەرانی ڕێکارەکانی خۆپارێزی سزابدرێن.

ئاوێنه‌:  بریکاری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، دکتۆر حازم جومەیلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت، "زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا پێچەوانەی پێشبینیکردنی کەمبوونەوەی تووشبوونە بە پەتاکە، سەرەڕای کەمبوونەوەی ژمارەی مردنیش".

حازم جومەیلی سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە زیادبوونی تووشبوون بە پەتاکە نیشانەیەکی باش نییە، "هۆکارەکەشی پابەندنەبوونی هاوڵاتییانە بە ڕێکارە خۆپارێزییەکان".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×