تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنای ئاشكراكرد
  2020-08-01       748       

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە سێ توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و لەبەرامبەردا هەشت توشبو نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو یەك توشبوش گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، ئەمڕۆ شەممە، سێ توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە ئەمڕۆ هەشت توشبوی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو یەك توشبوش گیانی لەدەستداوە.

ئامارەكەی ئەوەی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 101 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ماون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×