د. یاد نەقشبەندی: ئاماری توشبون بە كۆرۆنا لە سلێمانی لە كەمبونەوەدایە
  2020-08-01       489       
د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئاماری كۆرۆنا لە سلێمانی لە كەمبونەوەدایە هیوادارم سیناریۆی دوای جەژنی رەمەزان رونەداتەوە.

ئاوێنە: د. یاد نەقشبەندی، لە پەیامێكدا بۆ هاوڵاتیان، ئاماژەی بەوەداوە كە ئامارەکانی توشبون بە  کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری لە کەم بونەوەدایە و جێی دڵخۆشین.

ئەوەشی خستۆتەڕو"تکا ئەکەم لە رۆژانی جەژندا زیاتر پابەندی رێنمایەتەندروستییەکان بن، چونکە ئەوەی ئێستا دەبینرێت بە تایبەت لە یەکەم روژی جەژندا جێی نیگەرانیەو کەمترین پابەندبون بەدی دەکرێت."

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی وتوشیەتی" لە ئەگەری پابەندنەبونتان بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە لەم چەند ڕۆژەی جەژندا، جارێکی ترهەڵکشانی زۆر خێرا رودەدات لە ئامارەکان لە دوای جەژن."

وتوشیەتی"هیوادارم سیناریۆی دوای جەژنی رەمەزان رونەداتەوە و نەگەرێینەوە خاڵی سفر، چونکە هێشتا مەترسی ڤایروسی کۆرۆنا بونی هەیە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×