کەمپێکی ئاوارەکان لە زاخۆ کەرەتین کرا
  2020-08-05       411       

قایمقامی قەزا زاخۆ رایگەیاند، لە کەمپێکی ئاوارەکانی شەنگال حالەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا، ھەروەھا کەمپەکە کەرەنتینە کراوە و تیمەکانی تەندروستیش بۆ ئەنجامدا پشکنین لە ناو کەمپەکەن.

ئاوێنه‌: بوتان موحسن، قایمقامی قەزا زاخۆ، راگەیاند: لە ناو کەمپی چەم مشکۆ لە قەزای زاخۆ، شەوی ڕابردوو حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لەناو کەمپەکە تۆمار کراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی٨ی٢٠٢٠ دەستمان کردووە بە کەرەنتینکردنی کەمپەکە و ئێستا هاتووچۆ بۆ ناو کەمپی چەم مشکو ڕاگیراوە و هیوادارین هەموو ئاوارەکان هاوکارمان بن و لە جێی خۆیان بمێنن و نەیەنە دەرەوە هەتا ڕەوشەکە کۆنتررڵ دەکرێ.

قایمقامی قەزا زاخۆ وتی: تیمە تەندروستیەکان بۆ پشکنینکردن لە ناوکەمپەکەن، بە ھۆکاری ئەوەی کە ئەمرۆ تاقیکردنەوەی پۆلی دوازدەیە نزیکەی ٣٠٠ قوتابی تاقیکردنەوەیان ھەبووە و ئێنەش بە رێنمای تەندروستی و خۆ پارێزی تەواو بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەکەیان نە فەوتێت رێگەمان پێداون بچنە ھۆلەکانی تاقیکردنەوە، بەلام دەبێت ئاوارەکانی ناو کەمپەکە هاوکارمان بن و پاپەندی رێبمایە تەندروستیەکانبن و لە مەترسیی خۆیان بپارێزن لە دەمامک و دەستکێش بەکار بهێنن.

کەمپی چەم مشکۆ لە قەزای زاخۆ چوار هەزار و ٨٠٠ خێزانی ئاوارەکانی شەنگال تێیدا دەژین و بەگشتی نزیکەی ٢٥ هەزار کەس تێیدا نیشتەجێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×