ئێران: سەردانیکردنی ماکرۆن بۆ لوبنان دەستوەردانی راستەوخۆیە لەکاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە
  2020-08-08       436       

سەرۆکی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژوەندییەکانی رژێم لە ئێران رایگەیاند، لێدوانەکانی سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەکاتی بەسەر کردنەوەی شوێنە زیانپێکەوتوەکانی تەقینەوەکەی بەیروت، دەستوەردانی راستەوخۆیە لەکاروباری ناوخۆیی لوبنان و پاریس دەخوازێت ئاسایشی ئەو وڵاتە تێکبدات.

ئاوێنه‌: موحسین رەزایی، سەرۆکی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژوەندییەکانی رژێم لە ئێران لە پەڕەی خۆی لە تویتەر رایگەیاندوە، لێدوانەکانی ئیمانیۆن ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە بەیروت باری سەرشانی هاوڵاتیان و نەهامەتییەکانی لوبنان زیاتر دەکات، چونکە “لەجێگەی هاوکاری بۆ دۆزینەوەی بکەرانی تەقینەوەکە، هەوڵی گۆڕانکاری سیاسی و تێکدانی ئاسایشی لوبنان دەدات”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر دەستوەردانەکانی لەکاروباری ناوخۆیی لوبنان، پێویستە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا داوای لێبوردن لە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بکات.

ماکرۆن یەکەم سەرۆکی وڵات بوو کە دوای تەقینەوە گەورەکەی بەیروت لە 4ی ئاب، دوێنێ سەردانی لوبنانی کرد و بەڵێنیدا هاوکاری هاوڵاتیانی لوبنان بکات، داواشی لە هێزە سیاسییەکانی لوبنان کرد روبەروی گەندەڵی ببنەوە و چاکسازی سیاسی فراوان لە وڵاتدا بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×