دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند، باندێكی بازرگانیكردنیان بە جگەری ماوەبەسەرچو دەستگیركردون كە ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی 9ی ئەم مانگە دەستیان بەسەر 292 كارتۆن جگەردا گرتوە كە بە بارهەڵگرێك هەوڵدراوە ببرێتە نێو هەولێر. دەشڵێت: شۆفێری بارهەڵگرەكە بۆ جاری دوەم بوە جگەری ماوە بەسەرچو لە ئۆتۆمبێلەكەیدا، دەستی بەسەردابگیرێت.
ئاوێنە: دژە تیرۆری كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"لە رێکەوتى (9/8/2020) لەکاتى هەوڵدان بۆ هێنانە ناوەوەى بڕى (292) کارتۆن جگەر بۆ ناوشارى هەولێر لەڕێگاى ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لە جۆرى مارسیدس ژمارە (54670/سلیمانى) كه شوفێره‌كه‌ى ناوى (ک. ع. ر.)ـه له بازگه‌ى دێگه‌ڵه ده‌ست بەسەر ئه‌و بڕه جگه‌ره ماوه‌به‌سه‌رچوه‌دا گيرا و شوفێره‌كەش دەستگیرکرا."
ئەوەشی خستۆتەڕو"دواى چاودێريكردنمان ده‌ركه‌وت هه‌ر هه‌مان شوفێر (ک. ع. ر.) له رێكه‌وتى (23/7/2020) به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵى داوه بڕى (265) کارتۆن جگەرى ماوه‌به‌سه‌رچو داخلى شارى هه‌ولێر بكات، كه ئه‌وكات ته‌نها بڕى ئه‌و جگه‌ره ماوه‌به‌سه‌رچوه له بازگه ده‌ستى به‌سه‌رداگيراوه و دواتر له‌لايه‌ن ليژنه‌ى تايبه‌ت له قايمقاميه‌تى قه‌زاى هه‌ولێر مه‌واده‌كه له‌ناوبراوه."
وتوشیەتی"بۆيه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ناوبراو لامان ئاماده‌كرا و خرايه ژێر لێكۆڵينه‌وه‌و خاوه‌نى سه‌ره‌كى و هه‌ندێك له هاوكارانى له‌م كارەدا ده‌ستگيركران و لامان ئاماده‌كران و چه‌ند كه‌سێك ماون ده‌ستگير بكرين."
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە ئەوانەی دەستگیركراون بە شۆفێری بارهەڵگرەكەوە ژمارەیان پێنج كەسەو ئەوانەشی تا ئێستا دەستگیرنەكراون ژمارەیان سێ كەسەو داواشی له لايه‌نە په‌يوه‌نديدارەكان كردوە كە به‌زوترين كات ده‌ستگيریانبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بدرێنه دادگا و سزاى ياسايى خۆيان وه‌ربگرن.
ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەم جگەرە ماوه‌به‌سه‌رچوه لە وڵاتى ئێران ئامادەدەکرێت و بەڕێگاى قاچاخ لە شارى کەرکوک کۆگا دەکرێت و لەناو ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر بەشێوەى شاراوەو بەبێ ئامێرى ساردکەرەوە له رێگاى كه‌ركوك-ته‌قته‌ق-كۆيه، دەهێنرێتە شارى هه‌ولێر.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تۆمه‌تبارانى ده‌ستگيركراو بە بڕیارى دادگا زیندانى کراون و ریکارى یاساییان لەدژ ده‌گيرێته‌به‌ر.