له‌ كه‌ركوك ئەفسەرێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون
  2020-08-11       372       

لە پێکدادانێکی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و تیرۆریستانی داعشدا، ئەفسەرێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاوێنه‌: بە پێی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا دروست بووە کە هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی مەجید-ی باشووری خۆرئاوای کەرکوک.

لەو پێکدادانەدا ئەفسەرێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە دووانیان مەدەنین.

حکوومەتی عێراق، لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا، بڵاویکردەوە کە خاکی وڵاتەکەی لەدەست داعش رزگارکردووە، بەڵام شانە نوستووەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا بوونیان هەیە، بەردەوام هێرش ئەنجام دەدەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×