2020-08-12   1139     
عوسمان كانی كورده‌یی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ لە په‌رله‌مان كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر لێیانداوه و پاسه‌وانه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی ده‌ستگیركراون.
ئاوێنه: عوسمان كانی كورده‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مان كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بۆ سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان و موسڵمانان مزگه‌وته‌كان داخران، ئێستا مزگه‌وته‌كان بۆ نوێژه‌كان كراونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری نوێژخوێنان داوا ده‌كه‌ن مزگه‌وت بۆ خوتبه‌كانیش بكرێنه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له مامۆستایانی ئاینی شاری هه‌ولێر گردبونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داوا له وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و پارێزگار و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌و بابه‌ته، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستا ئاینیانه به‌هۆی فشاری خه‌ڵك هاتن بۆ مزگه‌وتی سه‌وفا بۆ ئه‌وه‌ی گردبونه‌وه‌یه‌كی هێمنانه ئه‌نجام بده‌ن، كه هیچ كامیان نه‌ك نه‌ك چه‌ك گۆچانیشیان پێ نیه، هێزێكی زۆری ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ و دژه‌تیرۆر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ریان.
عوسمان كانی كورده‌یی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "تا ئێستا پاسه‌وانه‌كه‌م ده‌ستگیركراوه و زۆریشیان له‌من داوه، خه‌ڵكی به هه‌ڵویستی شاری هه‌ولێر منیان ده‌رباز كرد، ئه‌گه‌رنا ئێستا منیش وه‌ك پاسه‌وانه‌كه‌م شوێنم بزر ده‌بو".
رونیشیکردەوە، "به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كه داوای موچه ده‌كه‌ی هه‌ر توڕه‌یه و داوای خوا ئه‌كه‌ی هه‌ر توڕه‌یه، لێره‌وه داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان و هه‌مو ئه‌وانه‌ی خۆیان به خه‌مخۆر و به‌رپرس ده‌زانن، داوا ده‌كه‌ین ئه‌و مامۆستا ئاینیانه و پاسه‌وانه‌ی من كه ده‌ستگیركراون ئازاد بكرێن".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، "ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ی له مزگه‌وت سه‌واف مابونه‌وه هه‌مویان ده‌ستگیركراون، خۆشم سكاڵا له‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر تۆمار ده‌كه‌م".
بڕیاربو ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی له مزگه‌وتی سه‌وافی شاری هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن بۆ داواكردنی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان بۆ وتاری نوێژی هەینی، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان رێگه به ئه‌نجامدانی ئه‌و گردبونه‌وه‌یه نه‌درا، دواتر ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان یاداشتێكیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم خوێنده‌وه.