ئێران.. ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا ١٩ هەزار کەسی تێپەراند
  2020-08-16       393       

لە ئێران لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤٧ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، بەمەیش كۆى گشتى حاڵەتەكانى گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بۆ ١٩ هەزار و ٦٣٩ كەس بەرزبوويەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، سیما سادات لاری لەبارەی دوایین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤٧ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ١٣٣ حاڵەتی نوێی تووشبوونیش بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.

بەمشێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ١٩ هەزار و ٦٣٩ کەس و ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانیش گەیشتووەتە، ٣٤٣ هەزار و ٢٠٣ کەس.

سیما سادات لاری ئاماژەى بەوەیش كرد كە سێ هەزار و ٨٨١ تووشبوو لە يەكەى چاودێرى چڕدا چارەسەر وەردەگرن و تا ئێستا، ٢٩٧ هەزار و ٤٨٩ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتوە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، سیما سادات لاری راشیگەیاند کە تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٨٦١ هەزار و ٨٢٥ پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسەکە ئەنجامدراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×