ماکرۆن لەمانگێکدا بۆ جاری دووەم سەردانی لوبنان دەکاتەوە
  2020-08-31       490       

سەرۆكکۆماری فەڕەنسا بە مەبەستی چاودێری کردنی حوکمرانی و چاکسازییە ناوخۆییەکانی لوبنان، ئەمرۆ دووشەممە بۆ جاری دووەم سەردانی لوبنان دەکاتەوە. 

ئاوێنه‌: بەپێی میدیاکانی فەڕەنسا، ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی ئاب ٢٠٢٠، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا سەردانی لوبنان دەکاتەوە و ئەو سەردانە هاوکاتە لەگەڵ کاتی بەرێوەچوونی پرۆسەی گفتوگۆکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان کە فەڕەنسا بە پێشمەرجی، “سەردەمێکی نوێ لە کایەی سیاسی و چاکسازی لە لوبنان” هاوڵدەدات دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی لوبنان بکات.

هاوکات میشێل عەون، سەرۆكکۆماری لوبنان چەند کاتژمێرێك بەر لە سەردانەکەی ماکرۆن لە پەیامێکیدا داوای گۆرانکاری و چاکسازی لە سیستەمی حوکمرانی وڵات و بەلەبەرچاوگرتنی هەموو چین و توێژەکان لە ژێر پلانی دروستکردنی لوبنانێکی مەدەنی کرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×