تڕەمپ داوا لەئێران دەكات نەوید ئەفكاری لەسێدارە نەدات
  2020-09-04       660       
نەوید ئەفكاری، دۆناڵد تڕەمپ
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی وێلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئەمریكا داوا لەدەسەڵاتدارانی كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ده‌كات جێبەجێكردنی حوكمی لەسێدارەدانی نەوید ئەفكاریی، پاڵەوانی یاری زۆرانبازی ئێران ڕابگرێت.

ئاوێنه‌: تڕەمپ لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لەپەیامێكدا ڕایگەیاندووە، گوێی لەپلانی حكومەتی ئێران بووە بۆ لەسێدارەدانی ئەستێرەی بواری زۆرانبازی بەناوبانگ نەوید ئەفكاریی تەمەن 27 ساڵ بەو تۆمەتەی كە لەدژی حكومەت لەسەر شەقامەكان خۆپیشاندانی كردووە.

دۆناڵد تڕەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەو هاوڵاتیانەی بەشداری خۆپیشاندانەكانی ئێرانیان كردووە، ناڕەزاییان بەرامبەر ڕەوشی ئابوری وڵاتەكەیان دەربڕیوە، تڕەمپ لەكۆتایی پەیامەكەیدا سوپاسی دەسەڵاتدارانی ئێران دەكات لەبەرامبەر لەسێدارەنەدانی ئەو پاڵەوانەی زۆرانبازی.

نەوید ئەفكاریی بەتۆمەتی بەشدارییكردن لەخۆپیشاندان‌و قسەوتن بەڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران حوكمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×