مێسی لە بارسێلۆنا دەستی بە راهێنانەکان کرده‌وه‌
  2020-09-08       893       

دوا بە دوای مشتومڕەکانی دەربارەی جێهێشتنی یانەی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی دەستی بە راهێنانەکان کردەوە. 
 
ئاوێنه‌: لە ماوەی رابردوودا مشتومڕێکی زۆر لەسەر ئەوە بوو کە یاریزانی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی دەیەوێت ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی جێبهێڵێت و دوای ئەم مشتومڕانە مێسی بڕیاری دا لە ریزەکانی یانەکەدا بمێنێتەوە و یەکەمین راهێنانی دوای ئەم بڕیارەشی ئەنجام دا.

شایەنی باسە ئەو یاریزانە بەشداری راهێنانەکانی هەفتەی رابردووی تایبەت بە خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی رووبەڕووبوونەکانی ٢٠٢٠-٢٠٢١ی نەکردبوو، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ مێسی پێش هەموو یاریزانەکانی دیکە چووە یانەی بارسێلۆنا و لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری نوێی یانەکە رۆناڵد کۆیێمان دەستی بە راهێنان کرد.

مێسی تەمەن ٣٣ ساڵ ماوەی ١٦ ساڵە یاری بۆ یانەی بارسێلۆنا دەکات و لە ٢٥ی ئابدا ویستی یانەکە جێبهێڵێت، بەڵام بەڕێوبەری بارسێلۆنا مەرجی ئەوەی بۆدانا کە دەبێت ٧٠٠ ملیۆن یورۆ لە بەرامبەر ئازادبوونیدا ببەخشێتە یانەکە ئەمەیش وای لەو یاریزانە کرد لە بڕیارەکەی پاشگەزببێتەوە و لە ریزەکانی یانەکەدا بمێنێتەوە کە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ گرێبەستی لەگەڵدا هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×