چین ڤاکسینێکی جیاواز بەرهەم دەهێنێت
  2020-09-10       507       
زانکۆی هۆنگ کۆنگ رایگەیاند، ڤاکسینێکی جیاوازی بەرهەمهێنراوە کە بەرێگەی دڵۆپەوە لە لووت وەردەگیرێت.

ئاوێنە: لە راگەیەندراوێکدا زانکۆی هۆنگ کۆنگ ئاماژەی بەوە دا کە جۆرە ڤاکسینێکی جیاوازیان بەرهەمهێناوە کە لە لووتەوە بە رێگەی دڵۆپ وەردەگیرێت و حکومەتی چین رەزامەندی نیشانداوە لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینە ناوبراوەکە.

هاوکات ڤاکسینەکە بە هەماهەنگی نێوان زانکۆی هۆنگ کۆنگ، زانکۆی سیامینسک و کۆمپانیای بەیجینگ بەرهەمهێنراوە و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵآتە رەزامەندییان لەسەری نیشانداوە.

شایەنی باسە ڤاکسینە جیاوازەکەی چین بە شەشەم ڤاکسینی کۆڕۆنا هەژمار دەکرێت کە لەلایەن چینەوە بەرهەمهێنراوە و لە ئێستادا لەسەر مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە.

یەکەم راگەیاندنی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا لەلایەن رووسیاوە راگەیەندرابوو کە لە ئێستادا لە کۆتا قۆناغی تاقیکردنەوەن بەسەر توێژی پەروەردەیی و تەندرووستی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×