لەسەر پەنابەرێکی کورد نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی سوید دەکرێت
  2020-09-15       723       


فدراسێۆنی سەرانسەری پەنابەران لەسەر ژیانی هاووڵاتیەکی کورد نامەیەک ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی ووڵاتی سوید دەکرێت.

ئاوێنە - زریان محەمەد: دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەران بە ئاوێنەی ڕاگەیاند" دوێنێ لە نامەیەکدا کە داوا لە ستیڤان لۆفین سەرۆك وەزیرانی سوید دەکات مافی شوێنی نیشتەجێ بوون  بۆ بەیان حەسەن بگێرنەوە و داوای پەنابەری بەفەرمی بۆ بناسێنن".

راشیگەیاند "فشار هێنان بۆ گەڕانەوە و لێسەندنەوەی شۆێنی نیشتەجێ بوونی لەلایەن حکومەتەکەتانەوە پێشیلی ئاشکرای بڕیاری دادگای ئەوروپایە بۆ مافەکانی مرۆڤ و بڕیارنامەی جنیفە سەبارەت بە مافەکانی پەنابەران".

لەنامەکەدا ئاماژە بە دۆخی ژنانی کوردستان  لە ژێر سایەی دەسەلاتدارانی کوردستان  كه‌ دووچاری  کوشتن وستەم و جیاکاری و ژیر پێنانی مافەکانی ژنانیان ده‌بنه‌وه‌.

 لە ئێستادا بەیان حەسەن کچە پەنابەرێکی کورد لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە لێسەندنەوەی خانووبەرەو ڕەتکردنەوەی داوای پەنابەری لە سوید، لەبەردەم شارەوانی شاری سۆنسڤال مانگرتنی ڕاگەیاندوەو لە پەیامێکی ڤیدیویدا بەیان حەسەن داوا لە ڕای گشتی دەکات  پەیامە ڤیدیۆیەکەی بلاو بکەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×