گۆڤاری فۆرن پۆڵسی: ماكرۆن دژی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیایە بۆ سەر پەكەكە
  2020-09-16       674       
گۆڤاری فۆرن پۆڵسی ئەمریكی ئاماژە به‌وه‌ ده‌دات ''سەرۆكی فەڕەنسا پشتیوانی هەرێمی كوردستان و دژی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیاشە بۆ سەر پارتی كرێكارانی كوردستان''.

ئاوێنه‌: گۆڤاری فۆرن پۆڵسی ئەمریكی ئه‌وه‌ی خستووەتەڕوو كە سەردانەكەی ئەم مانگەی ماكرۆن بۆ عیراق و جەختكردنەوەی لە پاراستنی سەروەری عیراق و پشتیوانی بۆ هەرێمی كوردستان شتێكی ئاسایی بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەیامێكی بۆ توركیا تێدا بوو.

بە پێی گۆڤارە ئەمریكییەكە، ماكرۆن پەیامی ئەوەی گەیاندە توركیا كە هیچ ولاتێك لە نێویشیاندا ئەمریكا چاوپۆشی ناكەن لەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ناو عیراقدا بۆ سەر پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامیان دەدات، ئەویش دوای ئەوەی لێپرسراوانی بەغدا دژایەتی خۆیان بۆ هێرشەكانی توركیا ڕاگەیاند.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×