راگەیەندراوی‌ گۆڕان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك‌و جێگرو بڕیارده‌ری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان
  2020-09-27       823       
گوڵستان سەعید، ئاشنا عبدوڵا، جەلال محەمەد
ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێك‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك‌و جێگرو بڕیارده‌ری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، کاتژمێر ٥ی ئێوارەی رۆژی دوشەممە، ٢١/٩/٢٠٢٠ بەئامادەبوانی سەرجەم ئەندامانی فراکسیونی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردن بۆ دەستە سەرۆکایەتی فراکسیۆن کرا.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ پرۆسەکە بەئامادەبونی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو، کە تێیدا ئەنجامی هەڵبژاردنەكە  (گوڵستان سەعید) بەسەرۆك، (ئاشنا عبدوڵا) بەجێگر، (جەلال محەمەد) وەک بڕیاردەر فراکسیۆن هەڵبژێردران. 

ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان ده‌ڵێت، "لەهەڵبژاردنەكەدا، هەردو کاندیدی سەرۆکایەتی گوڵستان سەعیدو دابان محەمەد بە (6) دەنگ یەکسان بون. بەپێی دەستوری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر لەهەڵبژاردنێكدا دوو كاندید هەبو یەكێكیان (ژن)و ئەوی تریان (پیاو)، دەنگەكانیان یەكسان بو، ئەوا ئەولەویەت بۆ (ژنە)كە دەبێت، بۆیە ژوری هەڵبژاردن‌و دواتریش ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی پەسەند كردو، (گوڵستان سەعید) بووە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×