ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 723 توشبون و 23 گیانلەدەستدان
  2020-10-17       993       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 723 كەسی دیكە لە هەرێم توشی كۆرۆنا بون و 23 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو 391 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج  هەزارو 262 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 723 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 391 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو 23 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە وردەكارییەكانی ئاماری 24 سەعاتی رابردو و كۆی گشتی ئامارەكان لە هەرێم بەم جۆرەن:

١. پشکنین:  (٥٢٦٢ پشکنینی نوێ)
(١١٧٠ هەولێر)
(٧٨٧ سلێمانی، ١٤٨ گەرمیان)
(٣١٢٣ دهۆك)
(٣٤ هەڵەبجە)

٢. توشبو:  (٧٢٣ توشبوی نوێ)
(١٥٦ هەولێر)
(١٤٩ سلێمانی، ٣٠ گەرمیان)
(٣٦٥ دهۆك)
(٢٣ هەڵەبجە)

٣. چاکبون: (٣٩١ چاکبون)
(١١٧ هەولێر)
(١٦ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١٩٦ دهۆك)
(٢٩ هەڵەبجە)

٤. مردن:  (٢٣ مردن)
(٣ هەولێر)
(٩ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)
(٨ دهۆك)
(٢ ‌هەڵەبجە)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچو)

پشکنین ٥٥٨٧٢١ (٢٠١٠٧٧ هەولێر، ١٣٢٨١٥ سلێمانی، ٢١٩٩١١ دهۆك، ٤٩١٨ هەڵەبجە)

توشبون ٦٠٩٠٦ (٢٢٠٠١ هەولێر، ١٩٤٣٩ سلێمانی، ١٧٣٥٤ دهۆك، ٢١١٢ هەڵەبجە)

چاکبون ٣٧١١٩ (١٦١٥٧ هەولێر، ١١١٠١ سلێمانی، ٧٨٧٣ دهۆك، ١٩٨٨ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢١٦٥٨ (٥٢١٢ هەولێر، ٧٢٧٣ سلێمانی، ٩١١١ دهۆك، ٦٢ هەڵەبجە)

مردن ٢١٢٩ (٦٣٢ هەولێر، ١٠٦٥ سلێمانی، ٣٧٠ دهۆك، ٦٢ هەڵەبجە)

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×