دوای ئەوەی لەکاتی روماڵی هێرشکردنە سەر لقی 5ـی پارتی لە بەغدا، پەیامنێرو كامێرامانێكی رودا رفێندران، دوای نزیکەی سێ سەعات ئازادکران.
ئاوێنە: هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری روداو دوای ئازادکردنی لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ "روداو" وتی"لەلایەن پۆلیسی فیدراڵی و هەواڵگرییەوە دەستگیرکراین و سوکایەتییەکی زۆرمان پێکرا، بەو مەرجەش ئازادکراین کە بڵێین مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵمان باش بوەو پەنجەمۆریشیان پێکردین."
هەڵکەوت عەزیز وتیشی"تەنیا ئێمە وەک تیمی رۆژنامەڤانیی لەشوێنی روداوەکە دەستگیرکراین کە چەندین کەناڵی دیکەی سەر بە گروپەکانی حەشی شەعبی لەوێ بون و هیچیان پێ نەوترا."