زنجیرەیەك بومەلەرزە لە كەلارو كفری رویاندا
  2020-10-18       344       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمشەو یەكشەممە زنجیرەیەك بومەلەرزە بەگوڕی جیاجیا لە سنوری كەلار و كفری لە ناوچەی گەرمیان رویداوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا كورتدا وتی"ئه‌مشه‌و كاتژمێر 08:23 به‌كاتى هه‌ولێر،  بو‌مه‌له‌رزه‌يه‌ك به‌گوڕی 4 پله‌ به‌ پێوه‌ری ڕێخته‌رو‌ به‌ قوڵايى 9 كیلۆمەترو‌ له‌ دورى 26 كیلۆمەتر له‌ كه‌لارو 32 كیلۆمەتر له‌ كفرى ڕويدا."

بەشێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە گەرمیان لە هەژمارەكانی خۆیان ئاماژەیان بەوەداوە كە هەستیان بە بومەلەرزەكە كردوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەرلەزەزانی هەرێمی كوردستان هەروەها لە راگەیەندراوێكی دیكەدا وتویەتی"دوابه‌دواى بومه‌له‌رزه‌ى ئاماژه‌پێكراو سێ بومەلە‌رزه‌ی ديكه‌ روياندا له‌ هه‌مان شوێن به‌ گوڕى 2.9 و 2.5 و 2.7 پله‌ به‌پێوه‌رى ڕێخته‌ر له‌ كاته‌كانى 08:30 و 08:35 و 08:43 به‌ كاتى هه‌ولێر."

دوابەدوای ئەوەش كەشناسی هەرێم راگەیەندراوێكی دیكەی بڵاوكردۆتەوە وتویەتی"کاتژمێر 09:05 بە کاتی هەولێر بومەلەرزەیەکى دیکە بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قولایی 8 کیلومەترو  لە دورى 30 کیلۆمەتر لە کفری و 23 کیلۆمەتر لە کەلار ڕویدا."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×