2020-11-24   864     
شاسوار عه‌بدولواحید رایگه‌یاند، داهاتی ته‌نها یه‌ك مانگی ده‌روازی باشماخ‌و ئیبراهیم خه‌لیل 240 ملیۆن دۆلاره، ئاشكراشی ده‌كات كه هه‌مو به‌یانییه‌ك بنه‌ماڵه‌ی بارزانی‌و تاڵه‌بانی 8 ملیۆن دۆلاری قاچاخچێتیان بۆ ده‌چێت.
ئاوێنە: شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌به‌رنامه‌ی تاوتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تیدا ڕایگه‌یاند، داهاتی ته‌نها یه‌ك مانگی ده‌روازی باشماخ‌و ئیبراهیم خه‌لیل 240 ملیۆن دۆلاره.. هه‌مو به‌یانییه‌ك بنه‌ماڵه‌ی بارزانی‌و تاڵه‌بانی 8 ملیۆن دۆلاری قاچاخچێتیان له‌و دو ده‌روازه‌یه‌وه بۆ ده‌چێت، جگه له‌داهاتی نه‌وت‌و خاڵه سنورییه‌كانی دیكه‌و داهاتی ناوخۆ.
وتیشی، به‌پله‌ی یه‌كه‌م پارتی‌و به‌پله‌ی دووه‌م یه‌كێتی‌و گۆڕان به‌پله‌ی سێیه‌م به‌رپرسن له‌دۆخی خراپی هه‌رێمی كوردستان.
شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌وه‌شی وت كه هه‌رچی شتی ناشرینه له‌زۆنی سه‌وز یه‌كێتی ئه‌نجامیده‌دات‌و هه‌رچی شتی ناشرینی پارتیشیه، یه‌كێتی بۆی ده‌پۆشێت.