ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: ژمارەی مردن بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردوە
  2020-12-04       756       

بەپێی ئاماری ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاترە لەوانەی توشی ڤایرۆسەكە بون و ژمارەی مردنیش بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردوە كە لەو ماوەیەدا تەنها هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 205 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك 236 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 387 توشبوش چاكبونەتەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو روی لە كەمبون كردوەو بەشێوەیەك كە تەنها هەشت توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە وردەكارییەكانی ئاماری 24 سەعاتی رابردو و كۆی گشتی ئامارەكانی كۆرۆنا لە هەرێم بەم جۆرەن:

١. پشکنین: (٤٢٠٥ پشکنینی نوێ)
• (١٣٧٠) هەولێر
• (٦٨٥) سلێمانی
• (٢٠٣٢) دهۆك
• (٢٠) هەڵەبجە
• (٨٤) گەرمیان
• (١٤) ڕاپەڕین

٢. توشبو: (٢٣٦ توشبوی نوێ)
• (٧٨) هەولێر
• (٧٩) سلێمانی
• (٥٦) دهۆك
• (١٠) هەڵەبجە
• (١٣) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبون: (٣٨٧ چاکبون)
• (١٠٣) هەولێر
• (١٣) سلێمانی
• (٢٣٧) دهۆك
• (٥) هەڵەبجە
• (٢٩) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٨ مردن)
• (٢) هەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچو)

پشکنین ٨٣٢٨٨٠ (٢٩٤٣٣٢ هەولێر، ١٨٤٩٥٨ سلێمانی، ٣٤٦٦١١ دهۆك، ٦٩٧٩ هەڵەبجە)

توشبون ٩٧٨٢٠ (٣٥١٩٧ هەولێر، ٢٨٥٤٢ سلێمانی، ٣١٠٢٠ دهۆك، ٣٠٦١ هەڵەبجە)

چاکبون ٦١٥٩٠ (٢١٧٢١ هەولێر، ١٩٥٩١ سلێمانی، ١٧٤٥٩ دهۆك، ٢٨١٩ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٣٣٠٢٧ (١٢٦٠٨ هەولێر، ٧٣٩٠ سلێمانی، ١٢٩٢٦ دهۆك، ١٠٣ هەڵەبجە)

مردن ٣٢٠٣ (٨٦٨ هەولێر، ١٥٦١ سلێمانی، ٦٣٥ دهۆك، ١٣٩ هەڵەبجە)

دەقی راگەیەندراوەكە...

 

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×