"سلێمان ھەڵشۆیی" ھیتلەری پشدەر!
  2020-12-20       3228       

ئا: ئاوێنە

 

سلێمان هەڵشۆیی، ماوەی دو رۆژە ناودارترین كەسی هەرێمی كوردستانە، ئەم گەنجە هەرچەندە نزیكەی 40 ملیۆن دۆلار بۆ 50 ملیۆن دۆلاری خەڵكی بردوە، بەڵام كەمپەینێك بەناوی #ئازادی_بۆ_سلێمان_ھەڵشۆیی #ھیتلەری_پشدەر  دەستیپێكردوە.

ماوەی دو رۆژە هەواڵی دەستگیر کردنی سلێمان هەڵشۆیی تەمەن 28 ساڵ، خەڵكی كوردستانی بەتەواوی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردوە، لەبەرئەوەی بەو تەمەنە کەمەوە توانیویەتی بڕی 4000 دەفتەر بۆ 5000 دەفتەر لەخەڵكی پشدەرو باڵەكایەتی‌و سۆران‌و سلێمانی بەسو وەربگرێ‌‌و نەشیانداتەوە.


 ئەم گەنجە ئوتومبێل، دەمانچە، مەڕ‌و ماڵات، خانوو زەوی‌و پارەشی بەقەرز‌و بە بەڵگەی نافەرمی لەهاوڵاتی ئاساییەوە بگرە تا دەگات بەهەڵگری بڕوانامەی دكتۆرای بواری ئابوری وەرگرتوە‌و ئێستاش مایەپوچبونی خۆی راگەیاندوەو نییەتی بیانداتەوە.


ئەم قسەو باسە سۆشیال میدیای كوردستانی بەجارێك تەنیوە، هاوكات خەڵكێكی زۆر وێڕای دەستخۆشی لەسلێمان هەڵشۆیی كە لەگەعدەیەكدا بە"سەرۆک حکومەت‌و هیتلەری پشدەر" ناودەبرێت، هەڵمەتێكیان لەژێر ناوی  "#ئازادی_بۆ_سلێمان_ھەڵشۆیی #ھیتلەری_پشدەر" دەستپێكردوەو دەیان‌و سەدان كەس سەرسامی خۆیان بەرامبەر بەو دەردەبڕن كە چۆن هەمو پێوەرەكانی پێچەوانە كردوەتەوەو بەبڕوانامەی 6ی سەرەتاییەوە قۆڵی مامۆستای زانكۆو هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرای لەبواری ئابوریدا بڕیوە.


ئەمەی خوارەوە چەند كۆمێنتێكە سەبارەت بە"سلێمان هەڵشۆیی" لەسۆشیال میدیادا:


- دەبوایە بیان کردایە بەراوێژکار لەحکومەت، لەوانەیە ئەم دۆخەی ئیستای چارەسەر بکردایە.
- دە ستی خۆش بێت عافێتی بێت ئە ی بۆ ئە ڵێن پارە نیەو خە ڵکی وا لەبرسا ئە مرێت؟ جائە مانە خۆشیان بە مسوڵمان ئە زانن کە چی خە ریکی سو خواردنن!
- سلێمان ھەڵشۆیی بڕی49 دەفتەر دۆلاری لە چوار مامۆستای زانكۆ سەندوەو پێیوتوون ئیشەڵا سێ مانگیتر 98 دەفتەر دۆلارتان دەدەمێ،كڵاوی بۆ ئەوانیش دوریوە! ئەوەی جێگای سەرنج وتێڕامانە ئەو چوار مامۆستایە لەبواری دارایی و ئابوریدا، ھەڵگری بڕوانامەی دكتۆران! سلێمانیش بڕوانامەی شەشی سەرەتایی ھەیە!
- هەقه حکومە ت پەیكەرێكی وەك پەیكەری پێشمەرگەی كەركوكی لەدەروازەی راپەڕین بۆ دابنێن با خەڵك بینی دەستی تێبچێت ماڵی خۆی بخوات ئەگینا بۆی ئەخۆن.
- حەقە ئەم برادەرە بنێری لەگەڵ وەفدەکەی هەرێم بۆ بەغدا، بەخوا مەگەر ئەمە بتوانێ حەقی کورد بھێنێتەوە..
- دڵنیا م ئەم كابرایە بنێریت. بۆ به‌غدا بەدەست بەتاڵی ناگەڕێتەوە، موجەی دو مانگ لەگەڵ خۆی دەهێنێتەوە!

- باشترين حەل ئەوەيە ئەوانەی قەرزیان لای سلێمان هەڵشۆییە هەمويان دەنگى بۆ بەن و بيكەن بە ئەندام پەرلەمان و دوایى بەدوو ساڵ هه موو قەرزەكان ئەداتەوە چونكە شارەزايە.
- مەسەلەیەكی كوردی هەیە دەڵێن پارەی خۆ نەخۆر بۆ چەکمە بۆر، ئەوجا مامۆستا ئەوەندە عاقڵ بێت سلێمان هەڵیخەڵەتێنێ دەبێ قوتابی مامۆستا بكەوێتە دەست سلێمان چی بەسەر بێت!
- یاخوا گەردنت ئازا بێت وەک شیری دایکت حەڵاڵ و نۆشت بێت کـاک سلێمان گیان، کە توانیت بەو ئاسانیەو لەناو ئەو ھەموو قەیران و نارەحەتی و نادادیەدا شەش دەفتەر دۆلارم لێوەربگری.
- کابرا دەیان هەزار دۆلاری هەبوە، نەیزانیوە سەرمایەگوزاری پێبکات، ئەبێت چۆن دەستی کەوتبێت؟
- سڵێمان وتویەتی زانکۆی راپەڕینم بدەنێ بۆ سێ مانگ، دوایی زانکۆی ئۆکسفۆردتان ئەیەمەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×