ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ـی هەرێم کۆدەبێتەوە
  2021-01-07       425       
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێكردنی پێشنوسی یەكەمی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ـی هەرێم، پلانی وەزارەتەكان بۆ رێكخستنەوەی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان و سنورداركردنی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 کۆدەبێتەوە.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی كانونی دوەمی 2021، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاوتوێکردنی پێشنوسی یەكەمی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 هەرێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەبەوەشکراوە، لەتەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا پلانی وەزارەتەكان بۆ رێكخستنەوەی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، سنورداركردنی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

لەراگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، هەروەها هەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ ئاستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رێكخستنەوەی داهات لەسەر ئاستی وەزارەتەكان لە ساڵانی 2019-2020 دا.

، دوای ئەوەی لەکۆبونەوەی 23ـی مانگی رابردوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا وەزارەتی دارایی بۆ ئامادەکردنی ڕەشنوسی یاسای بودجە راسپێردرا، لەئێستادا وەزارەتی دارایی لەهەردو سەرچاوەکانی داهاتی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی پلاندانانە روبەڕوی گرفت بوەتەوە، بەوپێیەی ماوەی 7 ساڵە هیچ داتایەکی خەرجی و داهاتەکانی ئەو دو وەزارەتە و زۆرینەی وەزارەتەکانی بۆ نەگەڕاوەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×