توركیا مانگی دەستکردی تورکسات 5Aی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ بۆشایی ئاسمان ده‌كات
  2021-01-08       460       

توركیا مانگی دەستکردی تورکسات 5Aی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ بۆشایی ئاسمان، وەزیری گەیاندنی‌ ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت، لەمانگی حوزەیراندا مانگی دەستکردی تورکسات 5B و لەسەرەتای ساڵی ئایندەشدا مانگی دەستکردی 6A  ڕه‌وانه‌ی‌ بۆشایی ئاسمان ده‌كه‌ن.

ئاوێنه‌: عادل قارەئیسماعیلئۆغڵو، وەزیری گەیاندن‌و ژێرخانی تورکیا لەمیانە بەشداری کردنی لەرێوڕەسمی تایبەت بەهاڵدانی مانگی دەستکردی تورکسات 5A وتارێکی پێشکەشکردو تیایدا ئەوەی خستەڕو کە هەڵدانی مانگەدەستکردەکە بەهۆی خراپی کەشوهەوا نزیکەی کاتژمێرێک دواخراوە.

قارەئیسماعیلئۆغڵو باسی لەوەشکرد کە ئەم مانگەدەستکردە بەرهەمی چەندین ساڵ کارکردنە.

وەزیری گەیاندن‌و ژێرخان وتی‌، نزیکەی نیوکاتژمێر دوای هەڵدانی، مانگە دەستکردە یەکەم سیگناڵی ناردوەو رایگەیاند، "مانگە دەستکردەکەمان لەئێستادا بەردەوامە لەگەشتەکەی کە بڕیارە چوار مانگ بخایەنێت. دواتر تاقیکردنەوەکانمان ئەنجامدەدەین و مانگەدەستکردەکە چالاک دەکرێت".

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد لەپلانیاندا هەیە دو مانگی دەستکردی دیکەش بنێرنە بۆشایی ئاسمان، له‌و روه‌وه‌ رایگه‌یاند، "پلانمان وایە لەمانگی حوزەیراندا مانگی دەستکردی تورکسات 5B و لە سەرەتای ساڵی ئایندەشدا مانگی دەستکردی 6A بنێرینە بۆشایی ئاسمان".

عادل قەرائیسماعیلئۆغڵو جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا بەردەوامدەبێت لەکارەکانی تایبەت بەمانگی دەستکردو بۆشایی ئاسمان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×