دیلۆیت داتای هەناردەو داهاتی نەوتی هەرێمی بۆ نۆ مانگی ساڵی رابردو بڵاوكردەوە
  2021-01-15       622       

كۆمپانیای دیلۆیت زانیارییەكانی بەرهەمهێنان، هەناردەكردن و بەكاربردن و داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستانی بۆ 9 مانگی یەكەمی ساڵی رابردوی بڵاوكردەوە ئەوەش لەچوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: بەپێی راپۆرتەكە لە سەرەتای ساڵی 2020 تاكو مانگی 9ی 2020 هەرێمی كوردستان 124 ملیۆن و 798 هەزار و 921 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.

هەروەها كۆی گشتی نەوتی فرۆشراو لەو ماوەیەدا 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هەزار و 721 دۆلار بوە و دوای دەركردنی پارەی حەقدەستی كۆمپانیاكانی نەوت و تێچوەكانی دیكە، ئەوەی كە سافی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەتەوە 1 ملیار و 831 ملیۆن و 781 هەزار و 964 دۆلار بوە. 

داتاكانی ئەو نۆ مانگەی ساڵی رابردو بەپێی راپۆرتەكە بەمجۆرەن: (بەرهەمهێنان  124,798,921 بەرمیل، هەناردەكردن بە بۆری 118,720,827 بەرمیل، كۆی گشتیی نەوتی فرۆشراو 3,176,136,721 دۆلار، سافی داهاتی وەرگیراو 1,831,781,964 دۆلار)، (نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی فرۆشراو: چارەكی یەكەم 51.151 دۆلار، چارەكی دوەم 15.781 دۆلار، چارەكی سێیەم 31.669 دۆلار).

بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ تاکو ٣١ی ئاداری ٢٠٢٠

بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی نیسانی ٢٠٢٠ تاکو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تەمموزی ٢٠٢٠ تاکو٣٠ ئەیلوولی ٢٠٢٠

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×