2021-01-21   1259     
دوێنێ چوارشه‌ممه، له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه بڵاوكرایه‌وه كه "دۆناڵد ترمپ" سه‌رۆكی پێشوو، بۆ "جۆ بایدن"ی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكای نوسیبوو، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت: ترەمپ نامەیەکی زۆر بەخشندانەی بۆ نوسیووم.
لەبارەی ناوەڕۆکی ئه‌و نامه‌ی كه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی پێشوو، بۆ جۆ بایدنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكای نوسیووه، بایدن ده‌ڵێت: لەبەرئەوەی نامەکە تایبەتە، وەک رێزگرتنێک، لە سەرۆکی پێشوو لەبارەی ناوەڕۆکەکەیەوە هیچ ناڵێم، تاوه‌كو قسە لەگەڵ ترەمپ نەکەم.
دوای مه‌ڕاسیمی ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، نوسراوێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە، کە گوایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە بۆ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکای جێهێشتووە، پێی وتووه: "جۆ، تۆ دەزانیت کە من بردمەوە"، بەشێکی دیکەی میدیاکانی ئەمریکاش ئەو نوسراوەیان بە ناڕاست لە قەڵەمداوه.
شایه‌نی باسه، بەپێی نەریتی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، هەموو سەرۆکێک نامەیەکی دەستنوس بۆ سەرۆکی نوێی وڵاتەکە بەجێدەهێڵێت، تاوەکو لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا بیخوێنێتەوە، به پێی زانیارییەکان، بەشێوەیەکی ئاسایی نامە دەستنوسەکان هیوای بەختێکی باش بۆ سەرۆکە نوێیەکان ده‌خوازن.