ئەمڕۆ لە سلێمانی هیچ حاڵەتێكی نوێی توشبون و مردن بە كۆرۆنا تۆمارنەكراوە
  2021-01-21       518       

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە هیچ توشبویەكی كۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوەو هیچ توشبویەكی نوێش داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە نەكراوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا كە كەمێك لەمەوبەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ هیچ توشبویەكی نوێی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی شارەكە نەكراوەو هاوكات هیچ توشبویەكیش لەو نەخۆشخانانە گیانی لەدەستنەداوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە هەر ئەمڕۆ هیچ توشبویەك نەخۆشخانەكانی جێنەهێشتوەو لەئێستاشدا تەنها 29 توشبوی كۆرۆنا لەسەرجەم نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی ماون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×