لیژنەی دارایی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران‌و خانەنشینانی هەڵوەشاندەوە
  2021-02-05       1199       

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی‌ عێراق دەنگی لەسەر ژمارەیەک بڕگەی بودجەدا کە دیارترینیان هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ کورتهێنانی بودجە لە (49٪)ەوە بۆ (19٪) کەمراوەتەوە.

ئاوێنه‌: لەراگەیەندراوێکدا هەیسەم جبوری، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاندووه‌، لیژنەیەکیان دەنگیان لەسەر ژمارەیەک بڕگەی نێو پڕۆژە یاسای بودجە داوە، لەوانەش کەمکردنەوەی بودجەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەرێژەی (20٪) و کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە لە (47٪)ەوە بۆ (19٪)، واتە لە (76) ترلیۆن دینارەوە بۆ (25) ترلیۆن دینار.

هەروەها لیژنەی دارایی بڕگەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەڵوەشاندەوەو هەروەها (199) ملیۆن دۆلاریشی تەرخانکردوە بۆ دروستکردنی هەزار قوتابخانە لەتەواوی عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەکە لە پارەی گەشەپێدانی پارێزگاکان لە دو ترلیۆن دینارەوە بۆ چوار ترلیۆن دینار زیاد کراوە و بڕی پارەی پترۆ دۆلاریش زیاد کراوە.


گرنگترین ئەو خاڵانەی کە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ناو پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2021دا دوای‌ گۆڕانكاریی پەسەندی کردووه‌:

1-هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان
2ـ كەمكردنەوەی بودجەی سەرۆكایەتییەكانی عێراق بە رێژەی 20%
3ـ كەمكردنەوەی كورتهێنان بە 47% بۆ 19% واتە لە 47 ترلیۆن دینارەوە بۆ 25 ترلیۆن دینار
4ـ كەمكردنەوەی قەرز 51 ترلیۆن دینار
5ـ مسۆگەركردنی پارەی وانەبێژان و گرێبەستەكان
6ـ چالاككردنی سیستمی كۆكردنەوەی باج و كرێی خزمەتگوزارییەكان
7ـ زیاكردنی پارەی پترۆدۆلار بۆ پارێزگاكان لە 500 ملیارەوە بۆ ترلێونێك دینار
8ـ زیادكردنی بودجەی سوپای عێراق و دەزگا هەواڵگرییەكان
9ـ زیادكردنی بودجەی تۆڕی كۆمەڵایەتی بەبڕی 1.5 ترلیۆن دینار
10ـ زیادكردنی بودجەی وەزارەتی پەروەردە بۆ چاپكردنی كتێب
11ـ تەرخانكردنی بودجەیەك بۆ قەرەبوونی زیانلێكەوتووانی گۆڕینی بەهای دۆلار لە كەرتی تایبەت
12ـ تەرخانكردنی پارەی تەواوی جوتیاران و تەرخانكردنی 200 ملیار بۆ هاوردەی پەین و دەرمان و تۆو بۆیان
13ـ پاڵپشتیكردنی سیستمی ناناوەندێتنی (لامەركەزی) لە پارێزگاكان
14ـ ناچاركردنی وەزارەتەكان بەكڕینی بەرهەمی ناوخۆیی
15ـ پاڵپشتیكردنی هێزەكانی حەشدی شەعبی
16ـ هەڵوەشاندنەوەی بڕگەكانی فرۆشتنی موڵكی دەوڵەت
17ـ تەرخانكردنی پارە بۆ فڕۆكەخانەی نەینەوا و بەندەری فاو و فڕۆكەخانەی زیقار
18ـ زیادكردنی 339 ملیار بۆ كڕینی دەرمان
19ـ مسۆگەركردنی رادەستكردنی نەوتی خاوی كوردستان بە حكومەتی ناوەندی
20– زیادكردنی پارەی زیانلێكەوتوانی تیرۆر و زیندانیانی سیاسی و شەهیدان
21ـ تەرخانكردنی 199 ملیۆن دۆلار بۆ دروستكردنی هەزار قوتابخانە
22ـ هەڵوەشاندنەوەی مۆلەتەكانی كۆمپانیاكانی مۆبایل پاش بژاردنی قەرزەكان
23ـ هەڵوەشاندنەوەی پارەی كۆنگرە و نەسریەی میوانداری سەرجەم وەزارەتەكان
24ـ ناچاركردنی حكومەت بە ئۆتۆماتیكی كردنی گومرگ و باج و پەیوەستكردنی بەبانكی ناوەندی
ـ25 ناچاركردنی ئەنجومەنی وەزیران بە جێبەجێكردنی سیستمی بایۆمەتری فەرمانبەران بۆ دەرخستنی بندیوار
26ـ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكان و گرێبەستەكانی كارەبا
27ـ هەڵوەشاندنەوەی بەخشینە گومرگییەكان بۆ سەرجەم وڵاتان


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×