مەسرور بارزانی: دابینکردنی موچەی موچەخۆران ئەرکی لەپێشینەی حکومەتە
  2021-02-23       312       
مەسرور بارزانی
مەسرور بارزانی ڕایگه‌یاند، دابینکردنی موچەی موچەخۆران ئەرکی لەپێشینەی حکومەتە. ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ لەگفتوگۆکانیان بەردەوامن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ دابینکردنی شایستە دراییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ حكومه‌ت، لەکۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەشدار بوو، گفتوگۆ دەربارەی کێشەو گرفتە کارگێڕی‌و داراییەکانی پارێزگاکان‌و پلانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ساڵی 2021 کرا.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەداوه‌ کە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم کە ئەرکێکی لەپێشینەی حکومەتە.

وتیشی، "لەگفتوگۆکانمان بەردەوامین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ دابینکردنی شایستە دراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەهەمانکاتداو بەو داهاتەی بەردەستە، لەچوارچێوەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021، درێژە بە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دەدرێت لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×