لەئورمیە سوپای پاسداران دەستڕێژی گولـلەی لەدو براکردوە و کوژراون
  2021-02-25       475       
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، شەوی رابردو هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەیەکێک لەگوندەکانی پیرانشار، بەبێ ئاگادارکردنەوە دەستڕێژی گولـلەیان لەئۆتۆمبێلێک کردوە کە دوبرای لەناودابوە و بەهۆیەش هەردو کەسەکە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەدواین راپۆرتی خۆیدا لەبارەی رەوشی مافەکانی مرۆڤ لەئێران باسی لەوەشکردوە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە "هێزەکانی سوپای پاسداران لە ڕێگای گوندی شیناوا بەرەو گوندی زێدانی سەر بە شاری پیرانشار، بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت دەستڕێژیان لە ئوتۆمبێلێک کرد و دو برایان کوشت و لەئێستادا تەرمەکانیان گوازراوەتەوە بۆ پیرانشار".

ئەوەش هاتوە، ئەو دو برایە ناویان "عەبدوڵلا نادری" و "عوسمان نادری"یە و خەڵکی پیرانشارن لەپارێزگای ئورمییەی رۆژهەڵاتی کوردستان.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەوەشی خستوەتەڕو، هێزە ئەمنییەکانی ئێران و "ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار" باوک و دایک و چەندین کەسی دیکەی ئەندامی بنەماڵەی ئەو دو برایەیان دەستبەسەر کردوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×