2021-02-26   1022     
د.غالب محەمەد
د.غالب محەمەد باس له‌هۆكاری هێرشكردنه سه‌ری ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ره‌شه‌مان له‌سه‌ره، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگری له‌مافه‌كانی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین". داواش له‌لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ده‌كات كه هێرشكاره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن تا هێرش نه‌كرێته سه‌ر كه‌سانی تر.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌شاری سلێمانی، بەچەقۆ هێرشکرایە سەر د.غالب محەمەد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق‌و برینداركرا.
دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كان‌و به‌جێهێشتنی نه‌خۆشخانه، د.غالب محەمەد به‌ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، "ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ره‌شه‌مان له‌سه‌ره، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگری له‌مافه‌كانی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆم په‌لاماردرام، به‌ڵام ده‌بێت هه‌مو لایه‌ك ئه‌وه بزانن كه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین، ئه‌گه‌ر سه‌ریشم له‌پێناو مافه‌كانی خه‌ڵكدا دابنێم ئاساییه به‌لامه‌وه".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه "له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بوین‌و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیش ده‌بین‌و ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی خه‌ڵك نابم".
ئه‌وه‌شی وت، "داواكارم لایه‌نه ئه‌منییه‌كان به‌زوترین كات ئه‌و كه‌سانه {هێرشكاره‌كان} ده‌ستگیربكه‌ن، چونكه {ده‌ستگیرنه‌كردنیان} ده‌بێته هۆكاری هێرشكردنه سه‌ر كه‌سانی تر".
د.غالب محەمەد ڕاشیگه‌یاند، "داواكارم دادگا‌و لایه‌نه‌كانی تر دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا بكه‌ن‌و ئه‌م كه‌یسه وه‌كو كه‌یسی سزادراوانی بادینان لێ نه‌كه‌ن‌و به‌لاڕێیدا نه‌به‌ن".
د. غالب محەمەد ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانییه له‌په‌رله‌مانی عێراق‌و یه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی به‌زمانێكی توند ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت.
له‌كاردانه‌وه‌ی ڕوداوه‌كه‌دا هاوپەیمانی هیوای کوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، "لەپێشهاتێکی چاوەڕوانکراودا، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڕێمان (د.غالب محەمەد) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن دەستێکی رەشەوە بەچەقۆ پەلاماردرا. ئەمەش لەکاتێکدا کە پێشتر دامەزراوە ئەمنیەکان لەئاستی هەرێم‌و عیراق ئاگادارکرابونەوە کە بەهۆی راو رەخنەکانی لەدەسەڵاتدارانی هەرێم، هەڕەشەی لێکراوە."
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "ئێمە ئەم کردەوە نامەردانەیە ئیدانەو شەرمەزار دەکەین‌و داواکارین دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم بەزوترین کات لێکۆڵینەوەی جدی لەروداوەکە بکەن‌و ئەو دەستە رەشەو دەستەکانی تری پشتی بدۆزنەوە تا دواتر لەرێگەی دادگاوە بەسزای عادیلانەی خۆیان بگەن."