"موچەی مانگی داهاتو فەرمانبەران بەبێ‌ لێبڕین دابەشدەكرێت"
  2021-04-01       1067       
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ڕێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدا بۆ كورد ئەرێنییەو مووچەی فەرمانبەران بەبێ‌ لێبڕین دابەشدەكرێت.

ئاوێنە: شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، لەماددەی 10 و 11 ی بودجەی عێراق پشكی هەرێمی كوردستان بە %12.67 دیاریكراوەو ڕێككەوتنەكە ئەرێنییەو حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕازییەو ئامادەی جێبەجێ كردنیەتی.

وتیشی، بەدڵنیاییەوە مووچەی فەرمانبەران بەبێ‌ لێبڕین و بێ‌ دواكەوتن دابەشدەكرێت.

ئەو پەڕلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ڕێككەوتنەكە، هەرێم 450 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و پارەی 250 هەزار بەرمیل بە نرخی سۆمۆ دەداتە عێراق لەگەڵ نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەكان و لە بەرامبەردا پشكی خۆی وەردەگرێت و ئەولەویەت بۆ مووچە دەبێت.

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمانی عێراق وتی، دوێنێ‌ پەرلەمان بڕیارێكی دەركرد كە لە 7 ی مانگی 10 بە هەڵوەشاوە ئەژمار دەكرێت ئەگەر لە 10-10 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت ئەگەر نا پەرلەمانی عێراق ئاسایی كاروبارەكانی خۆی بەڕێوە دەبات.

وتیشی، بەشێك لە قەرزەكانی حكومەتی هەرێم لە بانكی بازرگانی عێراق كراوەو لەماوەی 7 ساڵدا دەبێت بیداتەوەو مانگانە بەشێكی بودجەكەی لێدەبڕدرێت.

شەوی ڕابردوو، یاسای بودجەی عیراق، كە لە 58 ماددە پێكهاتووە پەسەندكرا و چەند ماددەیەكیش لە یاساكە سڕدرانەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×