هەرێم چۆنیەتی رادەستكردنی نیوەی داهاتی گومرگ و خاڵە سنورییەكان بە بەغدا ئاشكرادەكات
  2021-04-02       1361       

بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بڕی نیوەى داهاتى گومرگ و خاڵە سنورییەکانی هەرێم هەرچەند بێت، مانگانە لەو پشکە دادەشكێنرێت كە لە بەغداوە رەوانەی هەرێم دەكرێت.

ئاوێنە: ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێم رايگەیاند، رادەستکردنى نیوەی داهاتەکانی گومرگ و خاڵە سنورییەکان لەلایەن وەزارەتى دارایی حکومەتی هەرێمەوە دەبێت، چونکە سەرجەم داهاتەکان دەچنە خەزێنەکانى ئەو وەزارەتەوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان وتیشی"مانگانە داهاتى گومرگ و خاڵە سنورییەکانی هەرێم هەر چەندێک بێت، لەو بڕە لە پشکى هەرێم لە بەغداوە دادەشکێنرێت، نەک ئەوەى پارەکە بەکاش رەوانەى بەغدا بکرێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×