زانای فیزیایی ژاپۆنی، ئاکاساکی ئیسامو، داهێنەری گڵۆپی لید و براوەی خەڵاتی
نۆبڵی ساڵی 2014 لە تەمەنی 92 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئاوێنە: میدیا
جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، ئاکاساکی بەهۆی هەوکردنی سییەکان لە نەخۆشخانەی شاری
ناگۆیا کۆچی دوایی کردوە.
ئەو زانا ژاپۆنییە کە لەدایکبوی شاری کاگۆشیما-یە لە ساڵی 1952 زانکۆی تەواو
کردوە و لە کارگەی ئەلەکترۆنی ماتسوشیتا کە لە ئێستادا ناوەکەی بوەتە پاناسۆنیک،
کاری کردوە.
ئاکاساکی، لە ساڵی 1981دا لە زانکۆی ناگۆیا ناونیشانی پڕۆفیسۆری بەدەستهێناوە
و بەهۆی داهێنانی گڵۆپی لید، ساڵی 2014 خەڵاتی نۆبڵی فیزیای بەدەستهێناوە.