ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 444 توشبو، 14 گیانلەدەستدان
  2021-04-03       536       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 444 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و 14 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 877 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون زیاترە لەوانەی كە لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە، بەشێوەیەك 444 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 347 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 14 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 6 لە هەولێر، 3 لە سلێمانی، 5 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە...


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×