ئەمڕۆ یەكشەممە،
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان لە كۆبونەوەیەكدا پرسی دەستور
و هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانیان تاوتوێ كرد.
ئاوێنە: بەپێی
راگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی
په‌رله‌مان، بەسەرپەرشتیی رێواز فایق سەرۆکی پەرلەمان و ئامادەبونی هێمن هەورامی جێگری
سەرۆکی پەرلەمان و مونا قه‌هوه‌چی سکرتێری پەرلەمان، لەگەڵ سەرۆک فراکسۆنەکانى په‌رله‌مان
کۆبوەوە.
له‌کۆبونەوەکەدا
پرسی دەستوورو هه‌موارى یاسای هەڵبژاردنه‌كان و هەماهەنگیی زیاتری کارەکان لەچوارچێوەی
کاری پەرلەمانیدا، باسكران و گفتوگوێ چڕ‌وپڕیان لەسه‌ر کرا.
سەبارەت بەدەستوری
هەرێمی کوردستان، داوا لەسەرجەم فراکسیۆنەکان کرا سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانی
فراكسیۆنه‌كانیان لەسەر پرسى دەستووری هەرێمی کوردستان بەپرس و ڕاوێژ لەگەڵ حزبەکانیان
گه‌ڵاڵه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى هەوڵبدرێت کۆدەنگییەکی تەواو لەنێوان سەرجەم فراکسیۆنەکان
بهێنرێته كایه‌وه‌و لەخولی پێنجەمی پەرلەماندا هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن دەستوری
خۆی.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا
باس له‌ڕێكخستنه‌وه‌ى كارى لیژنه‌كان له‌چوارچێوه‌ی كارى په‌رله‌مانیدا له‌به‌دواداچون
و چاودێریكردنى كارى حكومه‌تدا كرا.
