وەزارەتی پەروەردە: ئێمە كۆتایی بەخوێندنی ئەمساڵ ناهێنین وەكو عێراق
  2021-04-06       691       

بریکاری وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، ئەوان هاوشێوەی عێراق لەدوای کۆتایی وەرزی یەکەم کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵ ناهێنن، بەڵکو وەرزی دووەمی خوێندن دەکەوێتە مانگی ئەیلولەوە.

سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە راگەیاند، "بڕیارەکانی وەزارەت لەبارەی ڕاگرتنی دەوامی قوتابخانەکان هەمان ئەو بڕیارەن كە لیژنەی بالای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەریكردووە  و ڕۆژی ١٠ی مانگ بڕیاری نوێ دەدرێت".

وتیشی، چونکە نازانن رەوشی کۆرۆنا بەرەوکوێ دەچێت، هەموو هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی خوێندنە، بەڵام رێنماییەکانی خۆپارێزیش لە بەرچاو دەگرن.

دەشڵێت، وەرزی یەکەمی خوێندن لە کاتی خۆیدا تەواو دەکرێت و بۆ وەرزی دووەم پێشتر وەزارەت بڕیاری خۆی داوە و لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو دەست بە خوێندنی دەکرێت.

لەبارەی ئەو دەنگویانەی کە هاوشێوەی عێراق لە کۆتایی وەرزی بەهار ساڵی خوێندن کۆتایی دێت، ئاماژەی بەوەدا، "بە هیچ شێوەیەک نامانەوێ عێراق بکەینە نموونە و ئەزموونی ئەوان دووبارە بکەینەوە، لەبەر ئەوە، هیچ بڕیارێکی وەها نەدراوە."


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×