رێگه‌نه‌درا له‌م شوێنه‌ی هه‌رێم زیاتر له‌ 50 ته‌نكه‌ر‌ به‌نزینی خراپ بهێنرێنه‌ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم
  2021-04-07       345       
بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان ئاماری یەك مانگی پشكنینەكانی بۆ هاتنە ناوەوەی بەنزین ئاشکرا دەکات و ده‌شڵێت رێگە بەداخڵبوونی بەنزینی كوالێتی خراپ نادەین. .

ئاوێنە: له‌مباره‌یه‌وه‌ یادگار فەتاح بەرێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان،رایگەیاندوە: لەمانگی ئازاردا لەتاقیگەی پشكنینی سوتەمەنی پەروێزخان ٢٤٤١ پشكنین بۆ تانكەری بانزین ئەنجامدراوە.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: پەنجاو چوار تانكەر نەشیاوبوون ، رێگەش بەداخڵبوونی بەنزینی كوالێتی خراپ نادەین.

ئەوەشی خستەروو كه‌ بۆ گەیاندنی گلەیی و تێبینی ھاوڵاتیان لەسەر كوالێتی و جۆری سوتەمەنی لەوێستگەكانی سوتەمەنی ژمارەمۆبایلی بەرێوەبەرایەتیمان دانراوە ھاوڵاتیان دەتوانن لەو رێگەوە پەیوەندیمان پێوەبكەن و بەدواداچوون بۆ داواكارییەكان دەكرێت.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×