وەزیری ناوخۆ: لە هەندێک سنور و ناوچە جۆرێک لە شەرعیەتدان بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە قاچاخ دراوە
  2021-04-11       258       

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، تائێستا هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل قەدەغەیە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی لەوبارەیەوە بڕیارێک بدرێت.   

ئاوێنه‌: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە هەندێک سنور و ناوچە جۆرێک لە شەرعیەتدان بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە قاچاخ دراوە و ئۆتۆمبێلێکی زۆری خوار مۆدێل بە نایاسایی هاتوونەتەوە ناوەوە."  

ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوەکو ئێستا بڕیار نەدراوە لەبارەی ڕێگەدان بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل و تائێستا هاوردەکردنیان قەدەغەیە."  

باسی لەوەشکرد، "لە گفتوگۆداین لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێک لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل."  

  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×