بایدن: كاتی ئەوەیە كۆتایی بە درێژترین شەڕی ئەمریكا لە ئەفغانستان بهێنین
  2021-04-14       498       

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، پلانی هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە درێژترین شەڕی وڵاتەكەی لە ئەفغانستان و ئێستا كاتی كشاندنەوەی هێزەكانیانە لە ئەفغانستان.

ئاوێنە: جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، لە وتەیەكدا رایگەیاند، ئامانجی پلانەكەی كشاندنەوەی تەواوی هێزەكانی وڵاتەكەیەتی لە ئەفغانستان كە ژمارەی دو هەزارو 500 سەربازە تاوەكو 11ی سێپتەمبەرو پڕۆسەی كشانەوەكەش لە 1ی مانگی داهاتوەوە دەستپێدەكات.

وتیشی"من چوارەم سەرۆكی ئەمریكام سەرۆكایەتی بونی هێزە ئەمریكییەكان لە ئەفغانستان دەكەم، دو سەرۆك لە كۆمارییەكان و دوان لە دیموكراتەكان. ئەم بەرپرسیارێتییە بۆ سەرۆكی پێنجەم ناگوازمەوە."

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی"ئێستا كاتی ئەوەیە كۆتایی بە درێژترین شەڕی ئەمریكا بهێنرێت. ئێستا كاتی ئەوەیە هێزەكانی ئەمریكا بگەڕێنەوە بۆ وڵات."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×