توركیا: سەربازێكمان لە هێرشە موشەكییەكەی ئەمشەوی سەر بنكەی سەربازی باشیكدا كوژراوە
  2021-04-15       418       

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، سەربازێكیان لە هێرشە موشەكییەكەی ئەمشەوی سەر بنكەی سەربازی باشیكدا لە عێراق كوژراوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند"ئەمشەو هێرشێكی موشەكی كراوەتە سەر بنكەی سەربازی باشیك لە باكوری عێراق"و لە ئاكامدا سەربازێكی توركیا كوژراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بە سێ موشەك هێرشكراوەتە سەر بنكە سەربازییەكەو یەكێك لە موشەكەكان لەناو بنكەكە كەوتۆتە خوارەوەو دوانی دیكە لە موشەكەكان لە گوندێكی نزیك بنكە سەربازییەكە كەوتونەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری توركیا ئەو لایەنەی دەستنیشان نەكردوە كە هێرشەكەی ئەنجامداوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×