مەحمود عوسمان: با ئەمریكییەكان فڕۆكەخانەی هەولێر جێبهێڵن
  2021-04-17       1653       

مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد، بە پێویستی دەزانێت ئەمریكییەكان فڕۆكەخانەی هەولێر جێبهێڵن كە ناتوانن بەرگری لەخۆیان بكەن.

ئاوێنە: مەحمود عوسمان لە تویتێكدا سەبارەت بە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر رایگەیاند"ئەگەر ئەمریكییەكان ناتوانن بەرگری لەخۆیان بكەن لەكاتی هێرشكردنە سەریان، ئەوا پێویستە ناوچەی نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر جێبهێڵن بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی بەرنەكەون."

مەحمود عوسمان ئاماژەی بەوەشداوە "بۆ دەبێت ئێمە باجی كەمتەرخەمی ئەوان بدەین؟"

شەوی 14 لەسەر 15ی ئەم مانگە هێرشێك كرایە سەر بنكەی هاوپەیمانان لە فڕۆكەخانەی هەولێر، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، "دوای لێکۆڵینەوەو بەداواداچونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر،  لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی درۆنی TNT کراو بوەو ئاڕاستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە. خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتوە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×