ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێم: 645 توشبو، 12 گیانلەدەستدان
  2021-04-17       563       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 645 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و 12 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج هەزارو 658 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون زیاترە لەوانەی كە لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە، بەشێوەیەك 645 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 496 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 12 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 4 لە هەولێر، 3 لە سلێمانی، 5 لە دهۆك.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×