2021-04-17   1412     
له‌هه‌ولێر سێ تۆمه‌تبار دواى دزیكردن له ماڵێك ئاگر له‌ماڵه‌كه به‌رده‌ده‌ن و خانوو ئۆتۆمبێلى هاووڵاتیه‌ك ده‌سوتێنن، دواى ده‌ستگیركردنى سێ تۆمه‌تبار خاوه‌نى ماڵه‌كه ده‌ڵێت سێ تۆمه‌تباره‌كه به‌ڵگه‌ى ته‌واو هه‌بوه له‌سه‌ریان و ئێستا ئازادن.
ئاوێنه: ده‌ریا عوسمان ئه‌ندازیارێكى شارى هه‌ولێره گرته‌ى ڤیدیۆیی ماڵ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكردۆته‌وه كه سوتێندراوه‌و ده‌ڵێت، سێ كه‌س چونه‌ته سه‌رماڵه‌كه‌ى دواى دزیكردن خان‌و ماڵه‌كه‌ى سوتێندراوه‌و سێ كه‌س كه ئه‌وكاره‌یان كردوه وه‌ك تۆمه‌تبار دانیان به‌وه ناوه كه ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ى ئه‌و كاره‌ى پێكراوه هى ئه‌وان بوه‌و له كامێراى چاودێریش ده‌رچوون به‌ڵام ئێستا ئه‌و ئه‌و سێ كه‌سه ئازادكراون.
ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ى كه خانوو ماڵه‌كه‌ى سوتێندراوه ڕوو له سه‌رۆكى حكومه‌ت و پارێزگارى هه‌ولێرو ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌وه به‌ڵگه كه ماڵه‌كه‌ى سوتێنراوه‌و به‌ڵگه‌ش هه‌یه كه ئه‌و سێ كه‌سه سوتاندویانه و داواده‌كات مافى بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه.
له‌به‌رانبه‌ردا ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان ناحه‌قى قبوڵ ناكه‌ن و له چوارچێوه‌ى یاسا چى بكرێت پشتیوانیان ده‌كه‌ن.
