ئێران ئەنجامدەری تەقینەوە ناوەکییەکەی بنکەی ئەتۆمی تەنزی ئاشكرا كرد
  2021-04-17       797       

کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی میدیاکانییەوە، کەسی یەکەم و ئەنجامدەری تەقینەوە ناوەکییەکەی بنکەی ئەتۆمی  تەنزی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

ئاوێنه‌:  میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ناتاز ناوی "رەزا کەریمییە" و تەمەنی 43 ساڵە، دەزگای هەواڵگری ئێران داوای لە پۆلیسی ئینتەرپول کردوە رادەستی بکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، رەزا کەریمی بکەری تەقینەوەکەی وێستگەی ئەتۆمی  تەنزە و لە ئێستاشدا لە ئێران هەڵاتووە و دەزگای هەواڵگری ئێران داوای لە پۆلیسی ئینتەرپوڵ کردوە کە رادەستی بکات.

11ی 4ی 2021، لە بەشێک لە تۆڕی دابەشکردنی کارەبا له‌ وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ناتانز له‌ پارێزگای ئه‌سفه‌هان تەقینەوەیەک روویدا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ئێران، ئیسرائیل بە ئامانجگرتنی ئاسانکاری ناتانز تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، ئەو هێرشە بە مەبەستی کەمکردنەوەی پڕۆسەی دانوستانە لە گەڕانەوەی بۆ سەر رێککەوتنە ناوکیەکەی ئێران، کە ئێستا لە ڤییەننا بەڕێوەدەچن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×