ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراودا بۆ سه‌ر مزگه‌وتێك له پارێزگای نه‌نگرهار لە رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان هه‌شت كه‌س كوژران كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی جیهان، زیا حه‌ق ئه‌مارخیل، پارێزگاری نه‌نگرهار رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی نوێژدا له مزگه‌وتێكی شاری جه‌لال ئابادی پایته‌ختی ویلایه‌تی نه‌نگرهار هێرشێكیان ئه‌نجامداوه، هه‌شت كه‌سیان كوشتوه كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان پاش ئه‌و كرده‌وه‌یه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون، لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، روداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوخۆیی نێوان دو خانه‌واده‌وە بوه.
پارێزگاری نه‌نگرهار ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه، وته‌ی شایەتحاڵه‌كانی نزیك له روداوه‌كه وه‌رگیراوه، گه‌ڕانیش به‌دوای ته‌قه‌كه‌ره‌كان به‌رده‌وامه.