هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ سنه‌ دایك و كوڕێكیان ده‌ستگیر كرد
  2021-04-25       513       
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دایکێک و کوڕەکەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.

ئاوێنە: رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: بەرەبەیانی رۆژی شەممە 24ی نیسانی 2021، هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە هەڵیانکوتاوه‌تە سەر ماڵی مەرزیە غولام وەیسی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ئەو شارە و دەستبەسەریان کردووه‌.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی خاتوو غولام وەیسی، کوڕەکەشی بە ناوی سیروان عەبدوڵڵاهی، لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەم دوو چالاکە مەدەنیە و هەروەها شوێنی راگیران و چارەنووسیان نادیارە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×